لە تونس تیپێکی شانۆیی کوردی یەکەم بوو خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستهێنا

چاوان خەلیل -هەولێر

لە تونس تیپێکی شانۆیی کوردی یەکەم بوو خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستهێنا.

لەفیستیڤاڵی شانۆیی سەرشەقام لە تونس تیپی شانۆیی لەرێ خەڵاتی ئاڵتونی بردەوە و ئاڵای کوردستان لەناو ئاڵای هەموو وڵاتە بەشداربوون بەرز کرایەوە.
ئەمە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵەکەیە لە ویلایەتی کاف لە تونس بەڕێوەچوو، 43 نمایشی تیا ئەنجامدراو تەکە نمایشی کوردی تیپی لەرێ کردی و خەڵاتی یەکەمیان بردەوە.
رزگار فەقێ ئەکتەری شانۆییەکە بە 964ی وت ”شانۆگەری من بە ئاگام کە باس لە کاریگەرییەکانی مادەی هۆشبەر دەکات خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستهێنا”.
بیرۆکەی شانۆگەرییەکە هی هونەر تاهیرە و نوندنی رزگار فەقێ و میوزیکەکەشی محەمەد جومعەیە
رزگار وتیشی ”سەرەتا رێیان نەدا ئاڵای کوردستان لە ریزی ئاڵای وڵاتە بەشدابووەکان دابنێین، ئێمەش وتمان نمایش ناکەین و دەکشێینەوە، فشارمان کردو ئاڵاکە بەرزکرایەوە، ئینجا نمایشەکەمان کرد”.