بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە

خەریکە کاتژمێرە نوێیەکە سەری ئەپڵ دەخوات

964+
عادل کانەبی

بەهۆی خوێندنەوەی رێژەی ئۆکسجین لە خوێنی بەکارهێنەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 21.12.2023 فرۆشتنی کاتژمێری زیرەکی سیرس نۆ و ئەڵترا 2ی لە ئەمریکا راگرت.

ئەم هەنگاوەی ئەپڵ دوای ئەوە هات کە سەنتەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو کاتژمێرە زیرەکانەی ئەپڵ مافی کۆمپانیای ماسیمۆی پێشیلکردووە لەوەی کە هەمان سیستمی یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایەی بەکارهێناوەتەوە بۆ زانینی ئاستی ئۆکسجین لە خوێنی مرۆڤ.

سەنتەری بازرگانی ئەمریکا دەڵێت، ئەمەی ئەپل کردوویەتی پێشیلکارییە بەرامبەر بە کۆمپانیای ماسیمۆ چونکە ئەوان خاوەنەی ئەو بیرۆکەیەن و هیچ کەسێکیتر مافی ئەوەی نییە بەکاری بهێنێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەپڵ فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە رابگرێت.

کۆمپانیای ئەپڵ لە 22ی ئەیلول لە کۆنفرانسی ساڵانەی کاتژمێری زیرەکی سیرس 9ی راگەیاند.