لۆگۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم
وادەکە دیاریکراوە
وەزارەتی شارەوانی داوای پلانی 2024 دەکات
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی نووسراوێکەوە داوا لە سەرجەم شارەوانییەکان دەکات پلانی 2024ـی خۆیان بۆ وەزارەتەکەیان بنێرن.
نووسراوەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییە گشتییەکان کراوە و ئەوانیش ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەکانیان کردووە.
ئاوات عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە پێویستە شارەوانییەکان پلانی پڕۆژە پێویستەکانیان بنێرن و هەروەها ئاماژە بە سەرجەم پڕۆژە تەواونەکراوەکان و ئەوانەش بکەن کارکردن تێیدا وەستاوە.
وتیشی، “شارەوانییەکان پڕۆژەکان لەسەر دوو بوودجە پۆڵێن دەکەن و دەیخەنە پانەکانیانەوە، یەکەمیان لەسەر داهاتی 15%ـی شارەوانی و ئەوەی دیکە لەسەر داهاتی 100%ـی فرۆشتنی زەوییە نایابەکان”.
بەپێی ئەو نووسراوەی وەزارەتی شارەوانی دەریکردووە، دوا وادە بۆ ناردنی پلانی شارەوانییەکان 1.2.2023ـیە و “هەر شارەوانییەک ناردنی پلانەکەی لەو وادەیە زیاتری پێبچێت خۆی بەرپرسیار دەبێت”.