کەش جێگیرە و حاجی ئۆمەرانیش نزیک بووەتەوە لە سفر

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا جەوەکە جێگیرە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردەبێت و پەلاکانی گەرماش 2 پلەیەک نزمتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ باران بارین.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 17 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 1 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.
خێرایی با / لە سەرخۆ – مامناوەند ( 5 – 15) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ناوچە شاخاوویەکان کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ( 2 -1 ) پلە بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
کەش/ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى