نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 80 دۆلار

964+

توانا نەقی

لە گەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانی نرخی نەوت بەشێوەیەکە بۆ هەر بەرمیلێک نزیک بووەتەوە لە 80 دۆلار.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 73 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرءت کە بە رێژەی 0.97 نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە لەچاو داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە هەردوو جۆرەکەى نرخى نەوت بەرزبونەوەیان بەخۆیانەوە بیننى، ئەوەش دواى هێرشى حوسییەکانى یەمەن بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور پەکخستنى بازرگانی دەریایی و گۆڕینى رێڕەوى کەشتییەکان.

هێرشەکانی سەر کەشتییەکان وایکرد ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تاوتوێ بکەن لەسەر پێکهێنانی هێزێکی ئەرک بۆ پاراستنی رێگاکانی دەریای سوور.

لەماوەی ئەم مانگە نرخی نەوت لەسەرووی 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام نزیکەی سێ هەفتە لەمەوپێش بە 84 دۆلار مامەڵە دەکرا بە بەرمیلێک نەوتەوە کە لەو کاتەوە نەگەشتووەتە ئەو ئاستە.

لیترێک غازی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی بوو بە 625 دینار

لیترێک غازی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی بوو بە 625 دینار