وێنه‌یه‌ك له‌و ده‌رمانانه‌ى لیژنه‌كه‌ى زاخۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه..
له زاخۆ چوار كلینیك سزادران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى زاخۆ ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چوار كلینیكیان سزاداون چونكه ده‌رمانى ئێكسپاریان هه‌بووه.
كلینیكه‌كانى ئومێد، هارون و لقمان، راست و عومه‌ر، سزا دراون.
بڵاویكرده‌وه، له به‌رده‌وامى به‌دواداچوون و چاودێریكردنه‌كانی لیژنه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنى سه‌رپێچییه‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى چه‌ند كلینیكێكیان كردووه.
قایمقامییه‌ت جۆرى سزادانه‌كه‌ى ئه‌و شوێنكارانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌لام ده‌ڵێت پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون.