بەفر ناوچەشاوییەکی لە هەرێمی کوردستان سپی پۆش کردووە _ وێنە: 964
بەرەو سەرما دەڕۆین
کەشناسێک: زستانی ئەمساڵ رۆژێک دوا دەکەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
کەشناس سادق عەتیە دەڵێت، دەستپێکی یەکەم وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکووری زەوی کە عێراقیش دەگرێتەوە، بۆ ماوەی رۆژێک دوا دەکەوێت.
کەشناسەکە دەڵێت، زەوی لە ماوەیی چوار رۆژی داهاتوودا، لە نیوەگۆی باشووری دەبێت بە هاوین و لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەبێت بە وەرزی زستان، ئەمەش تەنیا پەیوەندی بە جوڵەی زەوییەوە هەیە لە خولگەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، ئەو کەشناسە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەی وتووە، لە رووی فەلەکییەوە، 22ی ئەم مانگە دەستپێکی وەرزی زستانە لە نیوەگۆی باکوور، و بە تایبەتی لە کاتژمێر 06:21 بەکاتی عێراق و وڵاتەکە دەچێتە نێو وەرزی زستانەوە.
هاوین و زستان تێکەڵ بووە
کەشناسەکە دەڵێت، “جەمسەری باشووری زەوی بەرەو خۆر مەیل بووە، کە لە ئاسماندا گەیشتووەتە باشووریترین شوێنی خۆی، ئەم بەروارەش سەرەتای وەرزی زستان دەبێت لە جەمسەری باکووری زەوی، بۆیە لە روانگەی فەلەکناسییەوە یەکەم رۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکوور 22.12.2023 دەستپێدەکات و نیوەگۆی باشوور دەچێتە وەرزی هاوینەوە”.
شەوی 20.12.2023 وەک شەوی یەڵدا و درێژترین شەوی ساڵ ناسراوە، بۆیە خەڵک وەک نەریتێک بە کۆتا رۆژی وەرزی پایز و رۆژی 21.12.2023 بە یەکەم رۆژی وەرزی زستان دەزانن.