له موسڵ
له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه داوا ده‌كرێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – موسڵ
له بڵندگۆی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری موسڵ، داوا ده‌كرێت هاوڵاتیان به‌شداریی ده‌نگدان بكه‌ن.
له بڵندگۆی مزگه‌وتی راكنه له شاری موسڵ، كه‌سێك، كه دیار نییه كێیه، داوا له هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌كات به‌شداریی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن، به ئه‌ركی شه‌رعی و نیشتمانیشی ده‌زانێت.
له بڵندگۆیه‌كه‌وه کەسێک بە زمانی عەرەبی دەڵێت: داواتان لێ ده‌كه‌م به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین، ئه‌وه‌ی پێتان وایه گونجاوه، ئه‌م كاره‌ش له ئه‌ركه شه‌رعی و نیشتمانییه‌كانه، بۆیه هه‌مووان به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرن كه ئاسایشی نه‌ینه‌وا ده‌پارێزن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18.12.2023 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا