هەواڵی زیاتر
وەزارەتی ناوخۆ 165 پۆلیس دادەمەزرێنت و حەلبوسی جیاواز دەرکەوتەوە
964+
ژووری هەواڵ
کاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە 15 پارێزگای عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیارییدا 165 پۆلیسى گەشتیارى دادمەزرێنێت و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەگرێتەوە.
دوای 35 رۆژ لە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەقەزای گەرمەی پارێزگای ئەنبار دەرکەوت، لە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت، جامانەیەکی سووری بەستووە و پۆشاکێکی ناوچەیی پۆشیووە و لەگەڵ کۆمەڵێک پاسەوان بەرەو بنکەیەکی دەنگدان دەڕوات.