سورداش و گاپیڵۆن و خەلەکان

سێ بەڕێوەبەری نوێی ناحیە لە پارێزگای سلێمانی دەستبەکار بوون

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای دوکان و شارباژێڕ سێ بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەستبەکاربوون و رۆژی یەکشەممە پۆستەکانیان رادەست کرا.

ئەو گۆڕانکارییە کارگێڕیانە بۆ هەریەک لە ناحیەکانی سورداش، خەلەکان و گاپیڵۆن ئەنجامدران و بەڕێوەبەرە نوێیەکان ئەزموونی بەڕێوەبردنی ناحیەیان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان بە 964ـی راگەیاند، “ئەم گۆڕانکارییانە گڕوتینێکی زیاتر دەدات بە بەڕێوەبەری ناحییەکان بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان و لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون”.

بەڕێوەبەری ناحیەکان ئەمانەن:

– دەرباز قادر بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی خەلەکان بوو بە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی سورداش

– کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی گاپیڵۆن بوو بە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی خەلەکان

– محەمەد عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی سورداش بوو بە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی گاپیڵۆن

زبڵ و خاشاک قەزای دوکانی پەرێشان کردووە

زبڵ و خاشاک قەزای دوکانی پەرێشان کردووە