شیعری نیشتیمانی دەخوێنێتەوە

لە کەرکوک پیاوێکی تەمەن 111 ساڵ دەنگیدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پیاوێک کە لەدایک بووی ساڵی 1912-یە، لەشاری کەرکوک بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد و لەیەکێک لە بنکەکانی ئەو شارە دەنگیدا.

ئەو پیاوە تەمەن 111 ساڵە، ناوی بهادین عەبدولرەزاقە، بۆ 964 شیعرێکی نیشتیمانی دەخوێنێتەوە.

ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک و 14 پارێزگای دیکە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوە دەچێت، لە کەرکوک 254 کاندید کە 67 یان ژنن، کێبڕکێى بردنەوەى 16 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاکە دەکەن.