ئەمڕۆ گۆڵی کرد
كوڕهكهی رۆناڵدۆ دهیهوێت باوكی تێپهڕێنێت
964+
سۆما حهكیم زاده
کریستیانۆ جونیۆر منداڵی گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و به نیازه قسهی چاودێرانی تۆپی پێ ئاوهژوور بكاتهوه، كه پێیان وایه منداڵی یاریزانه ئهستێرهكان ناتوانن وهك باوكیان بن.
جۆنیۆر تەمەنی سێزدە ساڵە، ماوەیەک پێش ئێستا بە فەرمی بووە یاریزانی ئەکادیمیای یانەی نەسڕی سعودی و ئێستا بۆ تیپی تهمهن ژێر 15 ساڵانی ئەم یانەیە یاریی دەکات.
لە ماوەی رابردوودا هەرچەندە کریستیانۆی گەورە چەندین جار رایگەیاند حەز ناکات فشار بخاتە سەر منداڵهكانی، بە تایبەتی بۆ تۆپی پێ، بەڵام روون بووهوه کە کریستیانۆ جونیۆر بهتوانایه و دهتوانێت باش یاریی بكات.
هەروەها کریستیانۆ جونیۆر لە یانەکانی پێشووی باوکیدا ئەندامی ئەکادیمیاکان بووە، ئێستاش کە رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نهسڕ لە سعودیه یاریی دەکات، کوڕهكهشی پەیوەندی بە ئەکادیمیای یانهی نهسڕەوە کردووه، بۆ ئەوەی بۆ تیپی تهمهن ژێر 15 ساڵان یاریی بكات.
هەواداران و چاودێرانی تۆپی پێ دەڵێن، منداڵی یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ هەرگیز ناتوانن وەک باوکیان لە تۆپی پێدا بدرەوشێنەوە، بەڵام جونیۆر بە نیازە ئەو قسانە بخاتە زبڵدانی میژووەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ کریستیانۆی بچووک لە یاریی تیپی ئەکادیمیای نەسڕ لەگەڵ یانهی ئەلجیل، گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و ئاستێكی باشی پێشكهش كرد.