بازاڕی ماسی زینە لە سلێمانی. وێنە :964
ماسییەکان لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکرێن
لە سلێمانی هیچ پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی زینە نییە
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە سلێمانی هیچ پڕۆژەیەکی تایبەت بە بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی ماسی زینە نییە، ئەوەی هەیە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێت.
سەڵاح مەجید، سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی سامانی ماسی بە 964ی وت: “چەند هەوڵێک هەبووە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی زینە، بەڵام تا ئێستا نەکراونەتەوە و پشتگوێ خراون”.
باسی لەوەشکرد؛ وەزارەتی کشتوکاڵ رێنمایی تایبەتی هەیە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی ماسی زینە، بەڵام تا ئەم ساتە کەس پڕۆژەی لەوشێوەیەی نەکردووەتەوە.
سەرکۆ مەجید، فرۆشیاری ماسی زینە بە 964ی وت: “زۆربەی ئەو ماسییانەی بۆ زینە بەکاردێن لە ئێرانەوە دێن و بەشێکی کەمی لە بەغدادەوە دێت، ئەوانەی دیکەش هاوردەی وڵاتانی دەرەوەن، چەندەها جۆری جیاوازیان هەیە”.
نرخی یەک ماسی لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 100 هەزار دینار، بەپێی جۆر و قەبارەیان نرخەکان دەگۆڕێن.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر