ئەو شوێنەی کە داخراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
خاوەنەکەی سزا دەدرێت
لە سلێمانی شوێنێکی تاتۆکردن داخرا
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی شوێنێکی تاتۆکردن بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن داخرا و قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت، سێ سەرپێچی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.12.2023، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە گەڕەکی ئاشتی، شوێنێکی تاتۆکردن بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی و کارتی کارمەندەکانی، داخرا.
“به‌پێی رێنماییه‌كان، پێویسته ئه‌و كه‌سەی كاری تاتۆ ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی كاكركردنی پێدرابێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به كاركردن بكات”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگای قایمقامیەتی سلێمانی، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی شوێنەکە داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاسایییه‌كان ده‌كرێته‌وه.