لە حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
ئەمریکا هێز ئامادە دەکات
964+
ژووری هەواڵ
وتەبێژی رێکخراوی یونسێف رایگەیاند: بارودۆخی غەزە بۆ منداڵان کارەساتبارەو 40% منداڵان بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ زیانیان پێگەیشتووە.
لەئێستاوە ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغی دوای شەڕی غەزە و سەرقاڵی پێکهێنانی هێزێکی چەکداری فەلەستینی راهێندراوە بۆ ئەوەی پاش حەماس دەسەڵات لە غەزە بگرنە دەست.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل بە هەڵە سێ دیلی ئیسرائیلییان کوشتووە، لەبەر ئەوە پرۆتۆکۆڵی تازە نێردراوە بۆ هێزەکانیان کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دیلەکان بکەن.
ئەبوعوبەیدە وتەبێژەکەی قەسام رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل دوێنێ بە ئەنقەست سیان لە سەربازە دیلەکانی خۆی کوشتووە، چونکە پلانەکە ئەوەیە سەربازە دیلەکان لەناو ببات.
حەماس رایگەیاند لە دوو هێرشی یەک لە دوای یەکدا هێزێکی حەوت کەسی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و هەموو سەربازەکان یان کوژراون یاخود بریندار بوون.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە: تەنیا لەماوەی یەک هەفتەدا 20 سەربازی ئیسرائیلی لە ناوچەی شجاعیەی غەزەدا کوژراون.