17 ساڵە ئەو زەویانە دابەشکراوە

کۆمەڵێک شەقامی نوێ لە 8ی حەسارۆکان دروست دەکرێن و کەچی هێشتا چۆڵەوانیە

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ دووبارە پرۆسەیەکی نوێی دروستکردنی شەقامی لە زەوییەکانی 8ی حەسارۆک راگەیاند، ئەو زەویانەی زیاتر لە 17 ساڵە دابەشکراوە و خزمەتگوزاری پێ نەگەیشتووە، تەنیا چەند ژمارەیەکی کەمی خانووی لێ کراوە و لە چۆڵەوانی دەچێت.

کارزان هادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆک دەستیپێکرد، کارکردن لە کۆمەڵێک شەقامی نوێ بوو، ئەوانیش شەقامەکان 12 مەتری و 15 مەتری و 20 مەتری و 30 مەتری دەبێت، تەرخانی بودجەی %100ی لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانییە و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان جێبەجێی دەکات.

جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، رێگەپێدانی خانوو پێشتریش هەبووە و بەردەوامە، هەر هاوڵاتیەک داوای مۆڵەت بکات ئێمە مۆڵەتی دروستکردنی خانووی پێ دەدەین.

لە 12.5.2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی زەویەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆکی کرد، بڕیاریدا مۆڵەت بدرێتە هاوڵاتیان بۆ دروستکردنی خانوبەرە و خزمەتگوزاری بگەیەننە بەشەکانی ئەو کەرتە.

کەرتی 8ی حەسارۆک دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەسەر رێگای کۆیە، زیاتر لە 16.500 پارچە زەویی 200 مەتری، 250 و 300، 450 و 600 مەترییە.

بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێم تا ئێستا 10 ملیار دینار بۆ ئەو کەرتە خەرجکراوە، بەڵام هێشتا جگە لە چۆڵەوانیەک هیچی دیکە نییە.

زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ 8ی حەسارۆك خەرجدەكرێت

زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ 8ی حەسارۆك خەرجدەكرێت