هەواڵی زیاتر
تیروپشک بۆ ناوی حاجیان کرا و دەنگدانی تایبەتیش بەڕێوەدەچێت
964+
ژووری هەوال
ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق ده‌ستیپێكرد و کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانیش لە رێگەى کامێراوە چاودێریى ووردى هەڵبژاردنه‌كه دەکات، بەشێوەیەک لە هەر وێستگەیەکى دەنگدان دوو کامێراى جێگیر هەڵواسراون و دیمەنەکان دەگوازنەوە بۆ ئۆفێسى ناوەند.
هه‌ر له‌باره‌ى چاودێریكردنى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش، هاوپەیمانێتی تۆڕ و رێکخراوە نیشتیمانییەکان ژوورێكى ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوەو زانیارییەکان لەبارەی پرۆسەی دەنگدانەوە دەگوازنەوە.
هاوپه‌یمانێتى تۆڕ و رێكخراوه‌كانى عێراق تۆڕى میدیاىى 964 یان به شایسته زانى وه‌ك تاكه میدیایه‌ك له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا وه‌ك هاوبه‌شی میدیایی له‌گه‌ڵ 3789 چاو‌دێر، چاودێری پرۆسه‌كه لەسەرانسەی عێراق ده‌كات و سات بەساتیش زانیارییه‌كان لە 964 بڵاوده‌كرێنه‌وه.
تیروپشک بۆ ناوى حاجیانى هەرێمى کوردستان ده‌ستیپێكردووه، کە بڕیاره له وه‌رزی نوێی حه‌جدا گه‌شتی ماڵی خوا بكه‌ن له وڵاتى سعودیا.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەجكردن داواکارییان پێشکەش کردبوو، لەو ژمارەیە ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس دەردەچێت بۆ ئەوەی ئەمساڵ فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.
وتیشی: “ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە، چونکە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان دەبێتە ئۆنلاین”.
لەمەودوا لە رێگەى سیستمى چاودێرییەوە، لە قەزاى شارەزوور و ناحیەى زەڕایەن پێوانەى ئاوى ماڵان دەکرێت.
رێکخراوى (UNHCR)، لەسەر ئەرکی خۆی هەستاوە بە دانانی سیستمێکى تایبەتى چاودێری بۆ بیر و خەزانەکانى ئاوی سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن.
سیستمەکە رێژەی ئاوی ناو تەنکییەکان دیاری دەکات لەگەڵ بڕی پێدان و دابەشکردنی ئاوەکە لە لایەن میراوەکانەوە، بۆیە میراوەکان نە دەتوانن ئاوى زیاتر بۆ ماڵان بەربدەنەوە، نە ئاوى کەمتریش، لە حاڵەتێکدا ئەگەر کەم و زیاد هەبوو، لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەتەوە ئاگادار دەکرێتەوە.