لە تەمەنى 86 ساڵیدا

میرى کوێت کۆچى دوایى کرد

964+

وریا فەتاح

تەلەڤزیۆنى فەرمیی کوێت، سەرجەم بەرنامەکانى خۆى وەستاند و دەستیکرد بە پەخشکردنى قورئانى پیرۆز، ئەوەش بەهۆى کۆچى دواى میری ئەو وڵاتەوە.

دیوانی میری کوێت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت، بەهۆى نەخۆشییەوە ماوەیەکە لە ژێر چارەسەرى تەندروستیدایە و ئەمڕۆ شەممە، 16.12.2023، لە تەمەنى 86 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

شێخ نەواف ئەحمەد جابر، لە 25.6.1937 لە دایکبووە و لە 29ى ئەیلولى 2020ـەوە میرى کوێتە و شازدەیەمین میر و شەشەمین میرى دواى سەربەخۆیى کوێتە، کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسوباحى میری پێشووی ئەو وڵاتەیە.

لە 7.2.2006 لە سەردەمی میرنشینی شێخ سەباح ئەحمەد وەک شازادەی جێنشین دەستنیشان کرا و لە 20.2ی هەمان ساڵدا، ئەنجومەنی نیشتمانی بە کۆی دەنگ پەیمانى پێدا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.