شاره‌وانی چوارقورنه سیاجه‌ نایاساییه‌كانى لادا

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ هه‌ڵمه‌تێكی لابردن و رووخانى ئه‌و سیاجانه‌ى ده‌ستپێكرد كه‌ له‌ سنووره‌كه‌یدا بۆ باخه‌كان داندراوه‌ و ده‌ڵێت، رێگه‌پێدراو نیه‌.

شاره‌وانى بڵاویكرده‌وه‌،‌ به‌شی زیاده‌ڕۆیی و پۆلیسی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ‌ هه‌ڵمه‌تێكی لادانى ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌یان جێبه‌جێ كرد كه‌ كه‌تبوونه‌‌ سه‌ر رێگای قڕوجه‌ و رووبه‌ری حه‌وت دۆنم زه‌وی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ سیاج كرابوو.

شاروانى‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ زیاده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌رموڵكی گشتی، چونكه‌ ده‌ڵێت “تاوانكردنی زیاده‌ڕۆیی تووشی سزایی یاساییان ده‌كاته‌وه‌”.