پێویستیان به خوێنى ناقسه
كۆیه داواى له هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه خوێن ببه‌خشن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى كۆیه به فه‌رمى داوای له هێزه ئه‌منییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كردووه، خوێن ببه‌خشن و پێویستیان به خوێنه ناقسه‌كانه.
بانکى خوێنى کۆیە، خوێنى جۆرى ناقسى نەماوە و ترسی هه‌یه له‌كاتى نەشتەرگەرییەکان و رووداوى بەپەلەدا، تووشى گرفت ببن.
د.شێروان جه‌لال جێگرى به‌ڕێوبه‌ه‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، بانكى خوێنمان كه‌موكوڕى له خوێنه‌كانى جۆرى ناقس هه‌یه بۆیه به‌فه‌رمى داوامان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه سه‌ردانى بانكى خوێن بكه‌ن بۆ خوێن به‌خشین.
وتیشی “هه‌ڵمه‌تى خوێن به‌خشین له‌سنووره‌كه‌یان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان داواى خوێنى ناقسمان كردووه”.
ته‌ندروستى كۆیه‌ش له ئاگادارییه‌كدا داواى له خه‌ڵك كردووه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ خوێن به‌خشین “ئەو کەسانەى جۆرى خوێنەکەیان ناقسە و توانای خوێنبەخشینیان هەیە، بێن خوێن ببەخشن”.
ته‌ندروستى كۆیه هه‌فتانه له رۆژانى شه‌ممه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه ده‌رگاى بانكه‌كه‌ى بۆ خوێن به‌خشین به‌رووى هاوڵاتیاندا كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە به 964ـى وتبوو، پێویستى زۆریان بە خوێنى جۆرى ناقسە، بە تایبەت بۆ دۆخى لەناکاو و کاتى نەشتەرگەرى.