گەڕەكی ئیتیتێ لە دهۆك بێ خزمەتگوزارییە
+964
هێڤی دێوالی- دهۆك
گەڕەكی ئیتیتێ لە دهۆك كێشەی ئاو ئاوەڕۆ و قیرتاویان هەیە و داوا لە شارەوانی دەكەن كێشەكانیان چارەسەر بكات، شارەوانیش دەڵێت ئەم ساڵ كێشەكانیان چارەسەر دەكەین.
گەڕەكی ئیتیتێ دەكەوێتە سەرەتای شاری دهۆك لەسەر رێگەی سەرەكیی هەولێر – دهۆك، لە پانزە كۆڵان پێكدێت و حەوت كۆڵانیان كێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و قیریان هەیە.
سدیق نیروەیی، دانیشتوی گەڕەكی ئیتیتێیه لە دهۆك، قسەی بۆ 964+ كرد، “بەهۆی نەبوونی قیرەوە ناتوانین ئۆتۆمبێڵەكانمان بهێنینە بەر دەرگهكانمان و بە ناچاری لەسەر شەقامە سەرەكییەكە رایاندهگرین”.
وتیشی: “داوا لە حكومەت دەكەین كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكات”.
بریندار عارف، بەڕێوبەری شارەوانیی رۆژهەڵاتی دهۆك بە 964+ـی وت، “كێشەی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئیتیتێمان دیاریی كردووە و كار لەسەر ئەوە دەكەین كێشەكان چارەسەر بكرێن، لە ساڵی نوێدا لە پلانماندایە چارەسەری كێشەكانی گەڕەكەكە بكەین”.
گەرەكی ئیتیتێ لە ٥٠٠ ماڵ پێكدێت و به دهست چهند كێشهیهكی خزمهتگوزارییهوه دهناڵێنێت.