ئه‌مساڵ دۆخى ماده‌ى هۆشبه‌ر خراپه
19 كه‌س له سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
ده‌زگاى ئاسایشی گشتى – سلێمانى بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مساڵ 19 كه‌س له‌سه‌ر سیحر و جادوو له سلێمانى ده‌ستگیركراون.
سه‌لام عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشی گشتى – سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، به ناوى سیحر و جادوو ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك فریودراون و ئه‌وانیش رێكارى خۆیان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه گرتووه‌ته‌به‌ر، كه كارى سیحر و جادوویان كردووه.
وتیشی، “ئه‌وانه‌ى به ناوى سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون، به پێی ماده‌ى 456 له یاساى سزادانى عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له باره‌ى دۆخى ماده‌ى هۆشبه‌ریش له سنوورى سلێمانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌مساڵ تۆمه‌تبارى زیاتر ده‌ستگیركراون و زیاتر له 385 كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ریش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
وتیشی “ساڵى پار ژماره تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراوه‌كان 850 كه‌س بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 991 کەس دەستگیرکراون”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن