ده‌گوترێت خزمی یه‌كترن
دوو كه‌س له دهۆك كوژران
هێڤی دێوالی
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له شاری دهۆك و له نزیك پاركی دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید، دوو كه‌س كوژران.
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك به 964ی راگه‌یاند، دوو كه‌س له نزیك پاركی دڵشاد له دهۆك ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون.
وتیشی، به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان هه‌ردوو كه‌سه خه‌ڵكی دهۆك و ئێستاش ته‌رمه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه پزیشكی دادی دهۆك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێستا تیمه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
هێمن سلێمان وتی، هێشتا نازانین هۆكاری ئه‌و رووداوه چییه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی فەرمی لە دهۆک، زانیاریی وردتری به 964 دا و وتی، “ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان لێكراوه، یه‌كێكیان به پیاده بووه و ئه‌ویدیكه‌شیان له ناو ئۆتۆمبێل بووه.
هەروەها شایه‌دحاڵێكیش له شوێنی رووداوه‌كه بووه، به 964ی راگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كوژراون خزمی یه‌كترن.
نوێترین زانیاری 11:20
سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە، بە 964ی وت، هەردوو کەسەکە خزمی زۆر نزیکی یەکترن و یەکتریان کوشتوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەوان لە ناو یەک ئۆتۆمبێل بوون و بووە بە شەڕیان، یەکیان تەقەی لەویتریان کردووە، ئەوەی کە تەقەی لێکراوە بە برینداری دابەزیوە و تەقەی لەویتر کردووە و دواجار هەردووکیان گیانیان لە دەست داوە.
چاوەڕێش دەکرێت پۆلیسی دهۆک کۆنگرەی رۆژنامەوانی بکات و زانیاریی زیاتر بڵاوبکاتەوە.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا