تیپه‌كانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یه‌كلابوونه‌وه
كه‌ی تیروپشك ده‌كرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” كۆتاییان هات و 16 تیپی قۆناغی داهاتوو ده‌ركه‌وتن.
شه‌وی رابردوو پاریس سانجێرمان و پۆرتۆ وه‌ك دوا دوو یانه گه‌یشتنه قۆناغی داهاتوو.
تیپه‌كانی قۆناغی 16 ئه‌مانه‌ن
بایرن میونشن، كۆپنهاگن، ئارسیناڵ، ئایندهۆڤن، ئینته‌رمیلان، ریال سۆسیداد، ریال مه‌درید، ناپۆلی، مانچێسته‌ر سیتی، لایپزیگ، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، لازیۆ، بارسێلۆنا، پۆرتۆ، دۆرتموند، پاریس سانجێرمان.
كه‌ی تیروپشك ده‌كرێت؟
بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 18.12.2023 تیروپشكی قۆناغی 16 بێته ئه‌نجامدان و دواتر له 13 و 14ی شوباتی 2024 یارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
له تیروپشكی قۆناغی 16دا، تیپه‌كانی یه‌ك وڵات، هه‌روه‌ها دوو تیپ كه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له یه‌ك كۆمه‌ڵه بووبن، به‌ریه‌ك ناكه‌ون، شێوازی تیروپشكه‌كه‌ش به جۆرێكه، یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان داده‌نرێن.