964+
50 کەس سزاکەیان بەسەر سەپێنراوە
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر ئەو کەسانە سەپاند کە پارەیان بۆ حەماس ناردووە
964+
فەهمی نەبی
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەسێکی نزیکی حەماس سەپاندووە، کە لە تورکیاوە پارەیان بۆ حەماس حەواڵە کردووە و بڕیارە بەیانی لیستێکی دیکە رابگەیەنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەشێکی دیکەی ئەو لیستەی راگەیاند کە تیایدا سزای دارایی چەند کەسێک دراوە کە رێکخراوی حەماسیان پارەدار کردووە.
لەدوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەر کە چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر کەمپێکی جوو نشین، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزادانی دارایی بۆ ئەو گروپانەی لە ئێرانەوە نزیکن لەهەموویان لەپێشتر گروپی حەماسی کردووەتە دوو هێندە، هاوکات 50 کەسی نزیک لەو رێکخراوە خراونەتە ناو سزاکان و هێندە نا گەنجینەکە سەرنجی خۆی لەسەر ئەو پارەدارکردنانەش چڕ کردوەتەوە کە بۆ حزبوڵا و حوسییەکان دەڕوات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لەدوای هێرشەکانەوە حەماس زۆرتر پشت بە سەرچاوەی دەرەکی کۆمەکی دارایی دەبەستێت، بەڵام لەو ساڵانەی پێشوو لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە رێگری لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار گیراوە بۆ حەماس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، رێکخراوی حەماس ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە، سەرچاوەکانی جگە لە پارەدارکردنی دەرەکی، کۆکردنەوەی باج لە کەرتی غەزە و چالاکیە بازرگانیەکان و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان لە ئەفریقا و ئاسیا دابین دەکرێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە تورکیا پێنج سەرکردەی حەماس و لە قەتەر شەش سەرکردەی ئەو رێکخراوە بە ئازادی دەسوڕێنەوە.