دیمه‌نێكی ئه‌و شوێنه‌ى كه پڕۆژه‌كه‌ى لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت. وێنه: ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
له ده‌شتى كه‌ندیناوه و شه‌مامك
قه‌ته‌ریه‌كان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی باڵنده كۆچه‌ریه‌كان جێبه‌جێ دەكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره قه‌ته‌رییه‌كان له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌ییه‌وه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی باڵنده و دره‌خته ده‌گمه‌نه‌كان له دەشتی شه‌مامك و كه‌ندێناوه دروستبكه‌ن، وته‌بێژى وه‌به‌رهێنانیش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر 400 دۆنم زه‌وى ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه به “سنووربه‌ندى سروشتى” ناسراوه و وڵاتى قه‌ته‌ر له رێگه‌ى كونسڵخانه‌ى له هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ژینگه‌یه‌وه پێشنیاری كردووه و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، به 964ـى وت ئه‌م پڕۆژه‌یه به پێشنیار و پلان و بودجه‌ى وڵاتى قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.
وتیشی “بۆ پاراستنى باڵنده كۆچه‌ریی و ئه‌و باڵندانه‌ش كه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچونیان له‌سه‌ره و بۆ رووه‌ك و دره‌خته ده‌گمه‌نه‌كانیشه”.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌شتى هه‌ولێر له سنوورى كه‌ندێناوه و شه‌مامك باشترین شوێنه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونكه ساڵانه زۆرترین باڵنده‌ى كۆچه‌رى كه له‌وڵاتانى دوور و كیشوه‌ره‌كانه‌وه دێن، له‌ئاسمانى كوردستان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى 400 دۆنم دروست ده‌كرێت.
به‌قسه‌ى وته‌بێژی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، چاوه‌ڕێى لایه‌نى قه‌ته‌رى ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌وى سایتپلانی ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن و رێكاره یاساییه‌كانى ده‌ستپێبكرێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌رووى پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه ناوبانگى هه‌یه، ده‌یانه‌وێت له رووى پاراستنى هه‌مه‌جۆرى باڵنده و دره‌خته ده‌نگمه‌نه‌كانیشه‌وه رۆڵى كردارى هه‌بێت.