دیمه‌نێك له‌و پهینهى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.. وێنه: راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى سه‌یدسادق
له جۆرى NPK بوو
له سه‌یدسادق 56 تۆن په‌ینى ماوە به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سه‌یدسادق لیژنه‌كانى چاودێرى له دوو كۆگاى جیاواز، ده‌ستیان به‌سه‌ر 56 تۆن په‌ینى به‌سه‌رچوودا گرت.
په‌ینه كیمیاوییه‌كه له جۆرى NPK ـه‌و بۆ به‌هێزكردنى به‌روبوومى كشتو‌كاڵى به‌كارده‌هێندرێت.
قایمقامییه‌تى قه‌زاى سه‌یدسادق بڵاویكرده‌وه، نمونەی جۆری پەینهكهیان نارد بۆ بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی بە مەبەستی پشکنین، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو پەینی کیمیاییە لە جۆری خراپە و شیاوی بەکارهێنان نییە.
به‌پێی پشكنینه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و په‌ینه، هەردوو توخمی نایترۆجیـن و فسفـۆڕى به‌رێژه‌ى كه‌م تێدایه، کە بۆ گەشەی گەڵاو چڵ و پۆپەکان و رەگی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەکاردێت.