ئەندرێ بروگەر. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دوو خەڵاتی ئیمی هەیە
ئهكتهرێكی ئهمریكی ئەندرێ بروگەر كۆچی دوایی كرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەکتەری ئەمریکی ئەندرێ بروگەر شهوی رابردوو لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ململانێیەکی کورت لەگەڵ نەخۆشی، بە پێی ئەوەی لەلایەن دەزگای بەرپرسیار لە ریکلامەکانییەوە رایگهیاند.
ئەکتەری ئەمریکی بروگەر دوو جار براوەی خەڵاتی ئیمی بووە و ئەستێرەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی كۆمیدی “برۆكلین ناین ناین” بوو، كه بۆ ماوەی هەشت وەرز لە ساڵانی 2013 تا 2021 نمایش كرا.
بروگهر خەڵاتی ئیمی بۆ ئەکتەری سەرەکی سەرکەوتوو لە زنجیرەیەکی بچووکدا لە ساڵی 2006 بەدەستهێنا.