خواپێداوه‌كان كردویانه‌ته‌ نه‌ریت

چوار ساڵە خەڵکی گوندێک له‌ مه‌ولود گۆشت دەبەخشنەوە

میدیازان – زەید کۆچەر – دهۆک

خەڵکی گوندی سپیمالێ خەریکی ئامادەکردنی گۆشتی قوربانین – میدیازان

چوار ساڵە خەڵکی گوندی سپیمالێ، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام گۆشت دەبەخشنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، هەشتی تشرینی یەکەم، خواپێداوانی‌ گوندی سپیمالێ، بەبۆنەی لەدایکوببنی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام ١٤٢ سەر مەڕیان سەربڕی.

گوندی سپیمالێ، دەکەوێتە سنووری قەزای ئاکرێ، ماوەی چوار ساڵە دابەشکردنی گۆشت بەو بۆنەیەوە بووەتە نەریتێک و گۆشت بەسەر دانیشتووانی گوندانی دەوروبەری خۆیشیان دابەشدەکەن.

محەمەد سدیق، دانیشتووی گوندەکەیە به‌ میدیازانی راگەیاند، بۆ ئەمساڵیش ١٤٢ سەر مەڕ سەربڕداراون کە کۆی گشتی هەزار ٣٤٦ کیلۆ گۆشت بوو.