رووناک دەکرێنەوە
چاکسازی لە تۆڕی کارەبای شەقامە گشتییەکانی سلێمانیدا دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
کارەبای سلێمانی لە رێگەی چەند تیمێکەوە چاکسازی لە تۆڕی کارەبای شەقامە گشتییەکانی ناوشاری سلێمانیدا دەکات و کارەبای هەریەکە لە شەقامەکانی هەواری شار و پارکی ئازادی چاککراون.
پڕۆسەکە تا چاککردنی کارەبای سەرجەم شەقامە گشییەکان بەردەوام دەبێت و کارەبای سلێمانی دەڵێت، تیمەکانیان رۆژ و شەوانە کاردەکەن.
تیمەکان لە چاککردنی بچڕانی سیم و گۆڕینی گڵۆپ و دانانی بلاجکتۆری نوێ بە چڕی کار دەکەن”، ئەوە قسەی سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانییە بۆ 964.
دەشڵێت، لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا تیمەکانی رووناکی ئەو چاکسازییانە ئەنجام دەدەن و “ئێستاش کە وەرزی زستانە رووناکیی سەرشەقامەکان زیاتر پێویستە و شەقامەکان تا رووناکتر بن مەترسیی رووداو لەسەریان کەمتر دەبێتەوە”.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی لە وەرزی زستاندا دانا و رایانگەیاند، هەوڵ دەدەن باشترین خزمەت بە دانیشتووانی سلێمانی بکەن.