دانیشتنێکی پەرلەمانی ئەوروپا. فۆتۆ: رۆیتەرز
دوو پرسیار کراون
لە پەرلەمانی ئەوروپا داوای چارەسەرکردنی کێشەی بودجەی هەرێم دەکرێت
ژووری هەواڵ
لە پەرلەمانی ئەوروپا، داوا دەکرێت بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا چارەسەرێک بۆ کێشەی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزرنەوە.
چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا، بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان پرسیاری پەرلەمانی ئاراستەی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن و داوای گرتنەبەری رێوشوێن دەکەن بۆ باشترکردنی دیالۆگ و هاریکاری نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارانەی یەکێتیی ئەوروپا پێکهاتوون لە ئەندرێس شنایدەر، نیکۆلاس ویڵمسن و فرانسوا ئەلفۆنسی، نووسراوەکەشیان لە رۆژی دووشممە 11.12.2023 ئاراستەی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەوروپا کردووە.
دەقی نوسراوەکەی پەرلەمانتارەکان:
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان لەسەر پشکی بودجە واژۆکرد، رێککەوتنەکە چەند بڕگەیەکی هەیە کە لە یاسای بودجەی 2023-2025 جێگیر کراون و ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کردوون، دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ بکرێن.
تا ئێستاش حکومەتی هەرێم پشکی خۆی لە بودجەی عێراق وەرنەگرتووە.
1. ئایا جێگری سەرۆک/بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە ئاگاداری هۆکاری بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمە و ئایا جێگری سەرۆک/بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هاوبەشی ئەو نیگەرانییەیە کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق وەکو هێڵی سیاسی لە دژی حکومەتی هەرێم بەکاردەهێنرێن؟
2. ئایا جێگری سەرۆک/ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ باشترکردنی دیالۆگ و هاریکاری نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم و ئەگەر وایە چۆن؟