ئەمڕۆ یا سبەی خشتەی موچە رادەگەیەندرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی موچەی مانگی ئەیلول رابگەیەنێت.
964 زانیوێتی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچە رێک دەخات، بەڵام هێشتا زانیاری یەکلاکەرەوە لەبەردەست نییە کە کەی دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات و کام وەزارەت یەکەمجار نۆرەی دەبێت.
مانگی پێشوو لە 4ی تشرینی دووەم لیستی موچەی مانگی ئاب راگەیەندراو لەماوەی پێنج رۆژدا واتە لە 4 تا 9ی مانگ هەموو موچەکە دابەشکرا.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند 250 ملیار دینار گەیشتووەتە سەر حیسابەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دوێنێش وەزارەتی دارایی رایگەیاند بە دووجار گرێبەستی وەرگرتنی 700 ملیار دیناریان وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە واژۆکردووە.