قایمقام ە سەرۆکی شارەوانی رواندز پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە.... وینە؛ شارەوانی رواندز
نێوان بێخاڵ و رواندز خزمه‌تگوزارى جیاجیاى بۆ دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر له بێخاڵه‌وه چوویته رواندز بێزار نابێت، چونكه پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ته‌واوى ئه‌و رێگایه پڕده‌كرێت له سه‌وزایی و دروستكردنى كه‌پرى گه‌شتیارى و شوێنى پشودان.
پارەی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى ئیدارەی سەربه‌خۆى سۆران دابینكراوه و لەلایه‌ن شاره‌وانی رواندزیش جێبەجێ دەكرێت.
چیایی محەمەد حەسەن سەرۆکی شارەوانی رواندز، به 964ـى وت، به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ئێستادا 300 مه‌ترى ئه‌و رێگایه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی “پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنى كه‌پر و شوێنى پشوودانى گه‌شتیاران و چیمەنی سروشتی و دانانی كربستۆن”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، درێژی رێگاى نێوان بێخاڵ و رواندز پێنج كیلۆمه‌تره، قۆناغه‌كانى دیكه‌ى جوانكردنى ئه‌و رێگایه‌ش له داهاتوو جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش بڕیارێك له قایمقامییه‌تى قه‌زاى رواندز هه‌یه بۆ به‌دووسایدكردنى ئه‌م رێگایه، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی كردارى بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى ده‌ستی پێنه‌كردووه.