مۆرینیۆ. فۆتۆ: X
دوو یاریزانی دەرکران
ڤیدیۆ: مۆرینیۆ له سه‌رشێتییه‌كانی به‌رده‌وامه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما، له كاره سه‌رشێتی و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوو له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا، به منداڵێكدا، ئه‌وانه‌ی تۆپ ده‌هێننه‌وه له یاریگه، كاغه‌زێكی نووسراوی بۆ گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی نارد، كه رێنمایی تێدا نووسیبوو.
له خوله‌كی 89ی یارییه‌كه‌دا ڤیدیۆكان پێشانیان دا، مۆرینیۆ نامه‌یه‌ك ده‌داته یه‌كێك له‌و منداڵانه و ئه‌ویش بردی بۆ گۆڵپارێزه‌كه، كه وادیاره رێنمایی و پلانی یاری بێت.
مۆرینیۆ پێشتریش كه راهێنه‌ری ریال مه‌درید بوو، كارێكی له‌و شێوه‌ی كرد و كاغه‌زێكی به یاریزانێكی دۆرتمۆند بۆ مه‌سعود ئۆزێل نارد.
رۆما شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا به گۆڵێك یه‌كسان بوو، له یارییه‌كه‌دا دوو یاریزانی رۆما ده‌ركران.