دیمه‌نى ئه‌ىو مینه‌ى كه هاوڵاتییه‌كه له سنوورى چۆمان بینیویه‌تى... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى باڵه‌كایه‌تى
له سنوورى قەزای چۆمانە
ده‌زگاى مینى هەولێر به دواى “مین”ێکدا ده‌گه‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى چۆمان له پڕێكدا مینێك ده‌كه‌وێته به‌رچاوى یه‌كێك له هاوڵاتیان و ئه‌ویش به‌هۆى بوونى مه‌ترسی له‌و شوێنه له سۆشیاڵ میدیاى باڵه‌كایه‌تى بڵاویكرده‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاگاداركرده‌وه، كه نزیكى ئه‌م شوێنه نه‌كه‌ون.
هاوكات داوای له ده‌زگاى مینیش كردووه، سه‌ردانى ئه‌م شوێنه بكات بۆ لابردنى ئه‌م مینه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ى مینه‌كه‌ى بینیوه نووسیویه‌تى “ئەمڕۆ چووم بۆ ئەوەی چایەک لێبنێم لە لای بەردەڕەشان لە گۆڕی بەکری لە چۆمان، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هێشتا مینى لێ ماوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، خەڵک بە بەرده‌وامی هاتوچۆ به‌و شوێنه‌دا ده‌كه‌ن دەکه‌ن و وا دەزانن له مین پاککراوه‌تەوه.
لای خۆیه‌وه عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى مینى هه‌ولێر، به 964 وت، ئاگادارى ئه‌و مینه‌ن و له سۆشیاڵ میدیا زانیویانه.
وتیشی “په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌مان پێبڵێن و تیممان ئاماده كردووه بۆ لابردنى ئه‌م مینه”.
ئاماژه‌ى به‌وه شكرد، پێشتر له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ى باسی ده‌كه‌ن، كێڵگه‌ى مینى لێبووه، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه پێشتر به‌هۆى بارانبارینه‌وه ئه‌و مینه شوێنى گواسترابێته‌وه و كه‌وتبێته ئه‌و شوێنه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ده‌زگاى مینى هه‌ولێر ئاگادارى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆى بارانى به‌خۆڕه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شوێنى خۆیاندا نه‌مێنن.