کۆمپانیای Planet وادەڵێت؛
لەسەر داوای ئەمریکا بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگیرا
964+
فەرهاد حەسەن
کۆمپانیای جیهانی پلانێت (Planet)، دەڵێت، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە ئێران و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زاری کۆمپانیاکەوە بڵاویکردەوە “وێنەی مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگیرێن و ئەمەش وەک جێبەجێکردنی داواکارییەکی ئەمریکایە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا داوای لە دابینکەرانی وێنەی مانگە دەستکردەکان کردووە کە ئەو ماددە و وێنانەی تایبەتن بە ناوچەی ململانێکان، بۆ ماوەیەکی نادیار بشارنەوە و بڵاویان نەکەنەوە.