"مەرجێکی رێکەوتنەکەیە"

سیپان حەمۆ بە فەرمی کرایە بریکاری وەزیری بەرگری سوریا

964+

فەرهاد حەسەن

(هەسەدە)  دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە، سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە فەرمی وەک بریکاری وەزیری بەرگری بۆ هەرێمی رۆژهەڵات لە سوپای سوریا دەستبەکاربوو، دەڵێت “ئەم هەنگاوە جەخت لەسەر پابەندبوونی هەموو لایەنەکانی سوریا دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە”.

ئاماژە بەوەکراوە، دەستنیشانکردنی حەمۆ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکەوتنی 29ی کانوونی دووەمی ئەمساڵە و رەنگدانەوەی هەوڵە هاوبەشەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسانکاری بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی بەردەوام.

پێشتر، ئاژانسی (سانا)ی حکومەتی کاتیی سوریا، لە زاری بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری، عاسم غالیون بڵاویکردەوە کە سیپان حەمۆ وەک بریکاری وەزیری بەرگری بۆ هەرێمی رۆژهەڵاتی سوریا راسپێردراوە.