دیمەنێک لەو هاوکارییە مرۆییانەی بۆ زیانلێکەوتووانی غەزە نێردراون _ وێنە: ئاژانسەکان
لە ساڵی 2024
بەردەوامبوونی هاوکاری مرۆیی 46 ملیار دۆلاری پێویستە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو پێویستی مرۆیی بە سەرجەم زیانلێکەوتووان لە جیهان بەردەوام بێ، نەتەوەیەکگرتووەکان 46 ملیار 400 ملیۆن دۆلار دەکات.
ئەوەش بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بە زیاتر لە 180 ملیۆن کەس لە جیهاندا.
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، هۆشداری لە دۆخێکی مرۆیی “تاریک” لە جیهان دا لە ماوەی ساڵی 2024، ئاماژەی بەوەکرد، کە شەڕ و ململانێکان، بارودۆخی کەشوهەوای لەناکاو و دابەزینی ئاستی ئابووری “بە هۆی گەندەڵییەوە”، بارگرانی زۆر بۆ سەر ئەندامانی خێزانە هەژارەکان دروست دەکەن.
زیاتر لە 300 هەزار ژن و منداڵ هاوکارییان دەوێ و جێیان دەهێڵن
ئەوەشی وتووە، کە رەنگە شکستهێنان لە دابینکردنی بودجەدا “باجەکەی لەسەر ژیانی ئەو خێزانانە قورس بێت”.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەیەوێت، سەرنج وڵاتان بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی وەک سودان و ئەفغانستان کە “لە ناوچە کێشەدارەکانن” رابکیشێ، بەهۆی کەمبوونەوەی بەخشینەکانەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕی پێویستی بۆ پشتیوانی ساڵانە بۆ ژمارەیەکی کەمتر لەو کەسانە دەنێرێت، کە دەبێت لە ماوەی ساڵی داهاتوودا هاوکارییان بکات.
لە ئەمساڵدا 2023، نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەوازێکی مرۆیی دەستپێکرد، بۆ کۆکردنەوەی 56.7 ملیار دۆلار، بەڵام تەنیا ٪35ی ئەو بڕە پارەیەی بەدەستهێنا.