یەکێک لە هۆکارەکان زێدەڕۆییە
هۆكارى دابه‌ش نه‌كردنى زیاتر له 2000 پارچه زه‌وى له هه‌ڵه‌بجه روونده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه، هۆكارى دابه‌ش نه‌كردنى زیاتر له 2000 پارچە زەوی روونده‌كاته‌وه كه ده‌بوایه له 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى شاره‌كه پێیان بدرێت.
شاره‌وانی ده‌ڵێت، فەرمانەکانی پێدانى زه‌وى بۆ هەریەکە له ساڵەکانی 2003، 2005، 2011 و 2018 ده‌رچوونه، بریتین له 309 فەرمانبەر، 278 مامۆستا، حه‌وت فەرمانبەری حزبی، 357 وارسی شەهیدانی کیمیاباران، 297 شەهیدانی لایەنە سیاسیەکان، 887 زیندانی سیاسی و 24 پارچە زەویش بۆ قەرەبووکردنەوەی زەوی ئۆپه‌راسیۆن له ساڵی 2023، كه كۆی گشتى ده‌كاته دوو هه‌زار و 159 پارچە زەوی.
به‌قسه‌ى شاره‌وانى ئه‌و زه‌ویانه‌ى به‌رده‌ستن له ئیفرازی کەرتی 31ـی بامۆک گەڕەکی هەولێر 23 زەوی و کەرتی یه‌كی دەوروبەری هەڵەبجە (بەگەکان) 64 زەوی و کەرتی 24 جەلیلە هه‌زار و 220 زەوی بەردەستە، بەڵام شاره‌وانى ده‌ڵێت “کێشەی ئەم کەرتە ئەوەیە کە قەرەبووی جوتیار نەکراوەتەوە واتە ژمارەیەکی بەرچاو لە لە قەرەبوودا دەڕوات، هەروەها زێده‌ڕۆییه‌کی باشی لەسەرە”.
شاره‌وانى هاتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ناتوانێت رووماڵی هەموو ئەو فەرمانانە بکات و نزیکەی هه‌زار و 300 فەرمان بێ زەوی دەبن.
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا چه‌ند رێکارێكی یاسایی و ئیداری بگرێته‌به‌ر بۆ قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتی بە گشتی و جوتیاران بەتایبەت.
داواكاریشه هاوئاهەنگیان له‌گه‌ڵ بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە، چونکە ده‌ڵێت “ئه‌گەر زووتر ئه‌و زه‌ویانه دابەش بکرایە، هاوڵاتی زووتر سوودمەند دەبوو و شارەوانیش کێشەی پاراستنی ئەو زەویانەی لە کۆڵ دەبێتەوە”.