لە دهۆکی بردەوە

زاخۆ بووە پاڵەوانی خولی باسکەی لاوانی کوڕان

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە کۆتا یاریی پاڵەوانیەتی باسکەی لاوانی کوردستان یانەی زاخۆ توانی بە ئەنجامی 67 بە 52 بەسەر یانەی دهۆکدا سەربکەوێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9.12.2023 لە یاریگای یانەی دهۆک ئەنجام درا.

خولەکە لە 6.12.2023 دەستیپێکرد، هەریەکە لە یانەکانی؛ دهۆک، تەناهی، زاخۆ، سێمێل و سابیس بەشدارییان کردبوو.

جوتیار عەلی، راهێنەری یانەی لاوانی زاخۆ بە 964ـى وت، “یارییەکی بەهێز بوو، توانیمان لەسەر ئاستی لاوان سەرکەوتن بەدەستبهێنین بە  67 خاڵ”.

وتیشی، “تەنیا پێنج تیپی لاوان بەشداریان کرد و باشتر بوو ئەگەر پاڵەوانێتییەکە لە وەرزەکانی تردا ئەنجام بدرایە، چونکە ژمارەی تیپە بەشداربووەکانی لاوان زیاتر بوو”.

964 دەزانێت ئەو پاڵەوانێتییە ساڵانە لە هاوینان و زستاناندا ئەنجام دەدرێت و هاوینان زیاتر لە 10 یانە بەشداری دەکەن، بەڵام بە وتەی راهێنەری یانەی زاخۆ “زستانان بەهۆی دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانەوە یانەکان کەمتر ئامادە دەبن”.

لە خولی هاوینی ئەمساڵی ئەو پاڵەوانێتییەدا یانەی دهۆک توانی لە یانەی سێمێل بباتەوە و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

یانەی دهۆک یاریزانێکی ئەوروپی گواستەوە ریزەکانی

یانەی دهۆک یاریزانێکی ئەوروپی گواستەوە ریزەکانی