شوقەكەی ئیمپایەر بۆچی سووتا؟
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
شەوی سەری ساڵی 2023 لە شوقەكانی ئیمپایەر له ههولێر ئاگر كەوتەوە، بەبێ هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.
ئهو شهوه، لە یەكێك لە باڵەخانەكانی ناو ئیمپایەر تاوەر، بە هۆی یارییە ئاگرینەكانەوە ئاگر كەوتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و توانرا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
عەبدولكەریم جەعفەر، ئەفسەری ئێشكگر لە ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانیی هەولێر بە 964+ی وت، “ئاگرەكە بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە روویداوە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و توانراوە بە كەمترین كات كۆنترۆڵ بكرێت”.
پڕۆژەی ئیمپایەر یەكێكە لە پڕۆژە نیشتهجێبوون و بازرگانییهكان، دەكەوێتە ناوچەی زێڕینەوە لە هەولێر لەسەر شەقامی سەد مەتری و جگه له شوقهی نیشتهجێبوون، نووسینگه بازرگانی و ئۆفیس و چهندان كافیتریا و رێستوڕانیشی تێدایه.