خەڵاتی ساخارۆڤ درابوو بە ژینا ئەمینی

رێگە نەدرا خانەوادەی ژینا ئەمینی بچن بۆ فەرەنسا

964+
ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەڵێت، “دایک، باوک و براکەی ژینا ئەمینی چوونە دەرەوەیان لە ئێران لێ قەدەغە کرا”.

“ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە تاران دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیراوە”.

هادی رەسوڵزادە، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەمڕۆ شەممە 9.12.2023 بە 964ی وت، بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوەکەیان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی پێشکەشکارانی خەڵاتی ساخارۆڤ ویستوویانە بڕۆن بۆ فەڕەنسا.

خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینی بەخشرا

خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینی بەخشرا

بەڵام،”لە فڕۆکەخانەی خومەینی تاران بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی راگەیەندراوە، کە چوونە دەرەوەیان لە ئێران قەدەغەکراوە و پاسپۆرتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە”.

پیستر، پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ ساڵی 2023 بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان و ئازادی بەخشی.

لە 13.9.2022ـدا ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی نەکردنی حیجاب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران رێکاری لەبەرامبەر گیرایەبەر و دواتر بەهۆکارێکی نا روون لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پارێزەرەکەی ژینا ئەمینی بەرەو زیندان گواسترایەوە

پارێزەرەکەی ژینا ئەمینی بەرەو زیندان گواسترایەوە