مەشقەکانی یانەی هەولێر. فۆتۆ: یانەی هەولێر
کاتژمێر 07:00
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌یه‌وێت جه‌وییه رابگرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر خۆی ئاماده‌كردووه سنوورێك بۆ یانه‌ی جه‌وییه دابنێت، كه تاكه تیپه له‌م وه‌رزه‌دا نه‌دۆڕاوه له خولی عێراقدا.
ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمیر 07:00، له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری، رووبه‌رووی یانه‌ی قوه جه‌وییه ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆش بكات و بردنه‌وه تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌م كاره وا ئاسان نییه و یانه‌ی جه‌وییه زۆر به‌هێزه، به تایبه‌تی كه ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی خولی پاڵه‌وانانی ئاسیای كرد و پێكهاته‌كه‌ی تۆكمه‌یه.
هاوكات جه‌وییه تاكه تیپی خوله‌كه‌یه، له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا نه‌دۆڕاوه، چوار بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه.
ئێستا له خوله‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 16 و ته‌نیا 7 خاڵی هه‌یه، به به‌رامبه‌ردا یانه‌ی جه‌وییه له پله‌ی چواره‌مه و 13 خاڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها دوو یاری دواخراویشی هه‌یه.
هه‌ولێر و جه‌وییه وه‌رزی رابردوو له یاریی كۆتایی جامی عێراق به‌ریه‌ككه‌وتن و جه‌وییه جامه‌كه‌ی برده‌وه.