راهێنانی هێزێکی پێشمەرگە
سێ کاتژمێر شەڕ بوو
هێزەکانی سنووری داقوق کەوتنە ئامادەباشییەوە
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
چه‌كدارانی داعش دوای هه‌ڵهاتنیان له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، شه‌وی رابردوو كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌ڕێكی قورس روویدا.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی چەورکەی سنووری قەزای داقوقی باشووری کەرکووک شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و فیرقەی 11ی لیوای 45ی فەوجی 4ی سوپای عێراق و چەکدارانی فەوجی 3ی لیوای 16ی حەشدی شەعبی روویدا، لە ئەنجامدا دوو سەرباز و دوو چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
لە دوای هەڵهاتنی چەکدارەکانی داعش له شه‌ڕه‌كه‌دا، لە چەمی رۆخانە کەوتنە بۆسەی هێزێکی هاوبەشی کۆماندۆی کوردستان و دژە تیرۆری عێڕاق.
فەرماندەیه‌كی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری دوزخورماتوو، کە نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە 964ی وت، “دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كۆتایی هات، لە کاتی هه‌ڵهاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ شوێنەکانی خۆیان، لە نزیک چەمەکەی گوندی رۆخانە لەلایەن هێزێکی هاوبەشی کۆماندۆی کوردستان و دژە تیرۆری عێراق و هێزێکی هاوپەیمانان، بۆسەیەکیان بۆ دانرایه‌وه، چەکدارانی داعش، كه نزیکەی 10 چەکدار دەبوون، کەوتنە بۆسەکەوە و نزیکەی سێ کاتژمێر شەڕێکی سەخت لە نێوانیاندا روویدا”.
وتیشی، شەڕەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی هات و چەکدارانی داعش هەڵهاتن.
“لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە که‌وتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و ناوچەکە بە هێزی ئەمنی گەمارۆ دراوه”، فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه وای وت.
چەمی رۆخانە بە دووریی نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای باشووری قەزای داقوقەوە، ناوچە مەترسیدارە و بووەتە شوێن و حەشارگەی چەکدارانی داعش.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا