ساڵی چەند نقووم ببوو؟

شۆفڵه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كه‌ى خانكێ درایه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى 

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیه‌ى خانكێی سه‌ر به‌ قه‌زاى سیمێل، ئه‌و شۆفڵه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌ى راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى 38 ساڵ بوو، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى به‌نداوى موسڵ  ژێرئاو كه‌وتبوو.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ، به‌ 964ـى وت، خاوه‌نى شۆفڵه‌كه‌ ناوى موشی میخائیل یوسف، كه‌سێكی كریستیانه‌ دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و خاوه‌نیه‌تى، راده‌ستى كرایه‌وه‌.

وتیشی “پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ كارگه‌ى چه‌و و قومی له‌و شوێنه‌ هه‌بووه‌ و ته‌واوى خه‌ڵكی خانكێی كۆنیش شایه‌دیان بۆ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى داوه‌، بۆیه‌ راده‌ستمان كرده‌وه‌”.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ قسه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى هێشتا ئامێر و كه‌لوپه‌لێكی زۆرى كارگه‌كه‌ى نادیارن و چونكه‌ ده‌ڵێت، كه‌ ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ لە ساڵی 1985 به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كارگه‌كه‌ى به‌ ته‌واوى ژێرئاو كه‌وتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کە  ده‌شڵێت، خاوه‌نى ئه‌و شۆفڵه‌ ئێستا له‌ ناحیه‌ى فایده‌ كارگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ى هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌و شۆفڵه‌ نقومبووه‌ش وه‌ك یادگارییه‌ك له‌ كارگه‌كه‌ى ئێستاى دابنێت.

ساڵى 1985 كاتێك ئاستی ئاوى به‌نداوى موسڵ به‌رزبووه‌وه‌، گوندى خانكێی كۆن به‌ ته‌واوه‌تى ژێرئاو كه‌وت و یه‌كێك له‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كانیش ئه‌و شۆفڵه‌ بوو‌.

50 هەزار کەس لە خانکێ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

50 هەزار کەس لە خانکێ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

دوای 38 ساڵ شۆفڵێک لەژێر ئاو دەرکەوت

دوای 38 ساڵ شۆفڵێک لەژێر ئاو دەرکەوت