دواین زانیاری رووداوەکەی سۆران
چەند کەس لە باڵەخانە سووتاوەکەی سۆران نیشتەجێ بوون؟
ئاکام غەفور – سۆران
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ شەوی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له سۆران، ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون، زیاتر له 60 كه‌سیش له باڵه‌خانه‌كه نیشته‌جێن، به‌ڵام هه‌موویان له‌وێ نه‌بوون.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، لە کاتی رووداوی ئاگرەکەی دوێنێ شەو هەشت کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندار بوون، ژمارەیەک لەو کارمەندانە بە شووشە بریندار بوونە، لە ناویاندا هەبوو قاچی شکاوە، سەری شکاوه، ژمارەیەکی دیكه‌شیان بە دوکەڵ تەنگەنەفەس بوون.
تەندروستیی سۆران بە 964ـی وت، “دۆخی هەشت بریندارەکە جێگیرە، هەروەها تا ئێستا 12 تەرم لە پزیشکی دادی سۆرانن، بەهۆی ئەوەی خەڵكی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، پێویستیان بە رێکاری یاساییە تا بەڕێدەکرێنەوە”.
هاوكات ئه‌مڕۆ ته‌رمی به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست دا و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، زیاتر لە 60 کەس لە باڵەخانەکەدا نیشتەجێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوێنێ هەینی بووە، ژمارەیەکی زۆریان بۆ شارەکانی خۆیان گەڕابوونەوە، به‌ڵام لە کاتی ئاگرەکەدا نزیکەی 25 کەس لەو بەشەی بالەخانەکە بوون، کە ئاگری گرت، به پێی زانیارییه‌كانیش 21یان بە مردوو و بریندارەوە گواسترانەوە نەخۆشخانە.
شه‌وی رابردوو ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوه‌ندی ئیداره‌ی سۆران كه‌وته‌وه، به‌هۆی 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، كه به وته‌ی ته‌ندروستیی سۆران، هه‌موویان به دوكه‌ڵ خنكاو.
ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست دا، به‌شێكیان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ندێكیشیان هاوڵاتی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستانن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا