وێنه‌ى مندڵه دۆزراوه‌كه‌ى رانیه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاویان كردبووه‌وه
چی بەسەرهات؟
پشیله‌یه‌ك بووه هۆى بزربوونى منداڵێكی رانیه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وابڵاوكرایه‌وه كه منداڵێك له قه‌زاى رانیه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان وێنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیان نه‌چێت و بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
964 سۆراغى ئه‌و منداڵه‌ى كرد و ده‌ركه‌وت، پشیله‌یه‌ك بووه‌ته هۆى بزربوونى ئه‌م منداڵه و دواتر دۆزراوه‌ته‌وه و ئێستا له ماڵه‌وه‌یه.
منداڵه‌كه ناوى ئەروەند سابیر، ته‌مه‌ن سێ ساڵه، به قسه‌ى باوكى، دوێنێ له كۆڵانه‌كه‌یان پشیله‌یه‌كی بینیوه و دواى كه‌وتووه تا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ماڵه‌وه دووركهوتووتهوه.
سابیر قادر باوکی منداڵەکە به 964ـى وت، دواى دیارنه‌مانى منداڵەکەی، له ماڵه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان تێگه‌یاند كه ناو و وێنه‌ى بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیدۆزنه‌وه.
وتیشی “په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد و دواتر له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى سۆزى رانیه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دواى چه‌ند كاتژمێرێك دۆزرایه‌وه و گه‌ڕێندرایه‌وه ماڵه‌وه”.
باسی ئەوەشی کرد، كوڕه‌كه‌ى باسی ئه‌و پشیله‌یه‌ى بۆ كردووه كه له‌به‌ر ده‌رگه‌ى ماڵه‌وه‌یان به دواى كه‌وتووه و له ماڵه‌وه‌یان دوورکەوتووەتەوە.