ژمارەیەک فەرمانبەر لە کاتی روواندنی دارچنارەکاندا - وێنە: فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین
لە جۆری چنارن
فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین 400 نەمامی رواند
پێشەوا محەمەد
ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە هاوکاری دەزگای فام 400 داری چناری لە شەقامی 40 مەتری زانکۆ روواندوە و فەرمانگەکە دەڵێت، دەستیان بە زیادکردنی سەوزایی کردووە.
فەرمانگەکە ماوەی مانگێکە هەڵمەتی زیادکردنی سەوزایی راگەیاندووە و کۆمپانیا و دامەزراوە و فەرمانگە و هاوڵاتیان بەشدارن.
محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، روواندنی ئەو دارانە لە چوارچێوەی هەڵمەتی زیادکردنی سەوزایی بووە و بەردەوامیش دەبن و ئومێدی هەیە رێژەی سەوزایی لە سنوورەکە بە زوویی زیاد ببێت.
ئێستا رێژەی سەوزایی سنوورەکە 10٪ـە و لە هەندێ شوێنی تریش کەمترە، ئەوە بەپێی زانیارییەکانی فەرمەناگەی ژینگەی راپەڕین.
964 پرسیاری پاراستن و خزمەتکردنی ئەو سەوزاییەی لە بەڕێوەبەری فەرمانگەی راپەڕین کرد، ئەویش لە وەڵامدا وتی، “هەرشوێنێک بزانین ئاوی نەبێت و خزمەت ناکرێت سەوزی ناکەین، خزمەتکردنی 10 هەزار نەمام و مانەوەی باشترە لە روواندنی 100 هەزار و وشکبوونی”.