"حەزرەتی ئادەم هیچی نەبوو ژنی هێنا"
“خەڵک نانیشی نەبێت بیخوات هەر ژن دەهێنن”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سه‌ره‌ڕای بارودۆخی خراپی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ر ژن دێنن و ناوه‌ستن، ئه‌مه به قسه‌ی مام نامیق تۆفیق له بازاری سلێمانی، كه دوكانی فرۆشتنی شه‌كراو و كه‌لوپه‌لی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی هه‌یه.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت، حه‌زره‌تی ئاده‌م هیچی نه‌بوو، هیچی له‌به‌ر نه‌بوو، ژنیشی هێنا.
“خەڵک نانیشى نەبێت بیخوات هەر ژن دەهێنێت، ئادەم هیچى لەبەردا نەبوو بە رووتى ژنى هێنا، ئێستا ئەگەر گەنجێک ژن مارە بكات و 100 کەس بانگ بکات، وەرەقەیەکى تێناچێت (100 دۆلار) بۆ شەکراوەکە”، نامیق تۆفیق وا ده‌ڵێت.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د خاوه‌ن كۆمپانیای كه‌لوپه‌لی بۆنه‌كان و شه‌كراوخواردنه‌وه‌یه، به 964ی وت، ژنهێنان به پێی كات و وه‌رز و مانگ ده‌گۆڕێت.
ئه‌و پێی وایه پرۆسه‌كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی هه‌ر به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت، خه‌ڵك هه‌یه كه‌لوپه‌لی شه‌كراوخواردنه‌وه له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت و مانگی هه‌نگوینیش هه‌ر له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌بات.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا