ئاو ده‌چووه‌ ناو ماڵه‌كانیان

ئاوه‌ڕۆیه‌ك سێ گه‌ڕه‌كى چوارقوڕنه‌ى حه‌سانده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ له‌رێگه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆ، دانیشتووانى سێ گه‌ڕه‌كى حه‌سانده‌وه‌، كه‌ زستانان ئاو ده‌چووه‌ ناو ماڵه‌كانیان.

پڕۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆكه‌، درێژییه‌كه‌ى 100 مه‌تره‌ و له‌ گه‌ڕه‌كى گۆران ئه‌نجام دراوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 40 ماڵى لێده‌ژی، به‌ڵام دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌ى له‌ مه‌ترسیه‌كانى چوونى ئاوى باران بۆ ناو ماڵه‌كانیان بێخه‌م كرد.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانیى چوارقوڕنه‌، به‌ 964ـى وت، ئاوه‌ڕۆكه‌ هی ساڵانى 80 كان بوو و له‌ رووى ئه‌ندازییه‌وه‌ باش دروست نه‌كرابوو، كێشه‌ى زۆرى هه‌بوو و ئه‌وانیش نۆژه‌نیان كردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی”جگه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێكی ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه‌مان دروست كردووه‌ته‌وه‌”.

بودجه‌ى پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانیى چوارقوڕنه‌ دابین كرابوو، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، بڕى هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زاردینار له‌ داهاتى فرۆشتنى زه‌وى بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ خەرجكراوه‌.

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ بە هێز ناو بازاڕ رێكده‌خاته‌وه...

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ بە هێز ناو بازاڕ رێكده‌خاته‌وه‌

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆ...

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆڕدرێن